English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 لە ھەرێمی کوردستان کارتی ڤاکسین دابەش دەکرێت 
2021-08-22 [03:08 AM]

ZNA-ھەولێر



کارتی ڤاکسین لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و بەو کەسانە دەدرێت کە دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە، رێنمایی بۆ وەرگرتنی ئەو کارتە دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە شار و شارۆچکەکان.

حەربی کەتۆ، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیا و زانیاری وەزارەتی تەندروستی بە کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ رێنمایی درا بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە دیوانی وەزارەتی تەندروستی کە ٧ بەڕێوەبەرایەتی گشتین، لە ھەر بەڕێوەبەرایەتییەک شوێنێک بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسین دیار دەکرێت، ھاووڵاتییان دەتوانن سەردانیان بکەن".

روونیکردەوە: "مەرجی وەرگرتنی ئەو کارتە ئەوەیە دەبێ ناوی کەسەکە لە پۆرتاڵی سیستمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار کرابێت، کە ئێستا بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڤاکسین لە خۆیان بدەن، داواش لە ھاووڵاتییان دەکەین، پەنا بۆ ساختەکاری نەبەن، چونکە ئەگەر ساختەکاریش بکرێت کۆدەکە ناخوێندرێتەوە، لەبەر ئەوەی ناچێتە ناو سیستمەکە".

سەبارەت بە کاتەکانی دروستکردنی کارت ڤاکسین، گوتی: "ھەر کارتێک لە ماوەی ٤٠ چرکە دروست دەکرێت و بەشێوەیەکی زۆر باش دراوستکراوە و پارێزراویشە".

بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیا و زانیاری لە وەزارەتی تەندروستی، گوتیشی: "کارتەکە دەدرێت بەو کەسانەی دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە و دەیانەوێت سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن، کارتەکەش لە ھەموو وڵاتان کاری پێدەکرێت، چونکە بەگوێرەی ئەو کۆدەی لەسەریەتی دەردەکەوێت کە دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە".





ئەم هەواڵە 2335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad