English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی: سوورین لەسەر چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ كوێت
2021-08-23 [08:20 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی کوێت سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی هەردوو وڵاتیان کرد و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئابووری، تەندروستی، وەبەرهێنان و وزەیان تاوتوێکرد.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: حکومەتی عێراق سوورە لەسەر هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وڵاتەکەی و کوێت چارەسەربکات.

رۆژی یەکشەممە 22/8/2021، سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی كوێتی كرد و لەگەل شێخ سەباح ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت كۆبوەوە کە تێیدا کۆمەڵێک دۆسیەی پەیوەست بە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئابووری، تەندروستی، بازرگانی، وەبەرهێنان، وزە، گواستنەوە و بوارەکانی دیکە تاوتوێکران.

سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ کوێت لە کاتێکدایە، بڕیارە لووتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە بەشداریی کوێت و سەرۆکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق و چەندین وڵاتی دیکە لە کۆتایی مانگی ئابی ساڵی 2021 لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

 





ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad