English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق: بەردەوام دەبین لە بنەبڕکردنی دەستدرێژیی و زێدەڕۆییەکان
2021-08-23 [09:15 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم خەفاجی بەرز دەنرخێنن.

مستەفا کازمی لەبارەی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی عەبیر سەلیم خەفاجی لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەربەلاوە تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "بڕیاری دادگای دادپەروەرانە دژ بەو تاوانبارەی کە تاوانی کوشتنی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم ئەنجامداوە، زۆر بەرز دەنرخێنن".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا راشیگەیاندووە "دادگاکانمان تەرازووی دادپەروەرین و سەرچاوەی متمانەن بە دەوڵەت و دەستەبەریی مافەکان، بەردەوام دەبین لە بنەبڕکردنی دەستدرێژیی و زێدەڕۆییەکان".

دوێنێ یەکشەممە دادگای تاوانەکانی کەربەلا، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم خەفاجی دەرکرد.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بەڕێوبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم ناسر لە میانی سەرپەرشتیکردنی ھەڵمەتەکانی لابردنی زێدەڕۆییەکان لە ناوچەی معمەلچی ناوەڕاستی شاری کەربەلا، تەقەی لێکرا و کوژرا و دوای رووداوەکەیش بکوژەکە ھەڵات، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

 





ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad