English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق
2021-08-23 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە بەغدا، کە 415 هەزار ژەمە ڤاکسین لە خۆ دەگرێت، پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندوستی عێراق بەمزووانە ڤاکسنەکان هەر لە رێگەی ساردکەرەوەکانەوە، بە سەر پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و کۆمپانیای ڤایزەر هەفتانە کاروانێکی ڤاکسین بۆ عێراق دەنێردرێت، لە هەر کاروانێکیش 10٪ی تا 15٪ی بۆ هەرێمی کوردستانە.

تاکوو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین لە عێراق، ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی عێراقی راگەیاند "ڤاکسینکردن هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە".

گوتیشی "تاوەکو 70٪ی خەڵکی عێراق ڤاکسین نەکرێن، مەترسی ڤایرۆسەکە هەر بەردەوام دەبێت".





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad