English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جیهان به‌كارهێنراوه‌، چین پله‌ی یه‌كه‌مه‌
2021-08-24 [01:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه، چین به‌ به‌كارهێنانی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆز له‌ پلەی یه‌كه‌مدا دێت.

له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسیندا، چین به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و ٩٦٠ ملیۆن دۆز له‌ پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به‌ دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ ٥٨٢ ملیۆن و ٢٤٠ هه‌زار دۆز له‌ پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ ٣٦٣ ملیۆن و ٢٧٠ هه‌زار له‌ پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ ١٧٨ ملیۆن و ٥٥٠ هه‌زار و ژاپۆن-یش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ ١١٨ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار دۆز له‌ پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ ٢١٣ ملیۆن و ٣٥٩ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له‌ چوار ملیۆن و ٤٥٤ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ​​​​​​​

 

aa





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad