English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بە پێی بەرژوەندییەكانی و كوردستان دیپلۆماسی و سیاسەتی ژیرانە ..
2021-08-24 [04:18 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


رووداو و پێشهاتەكانی ئەم دواییە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان بابەتێكی نوێی نین لە سیاسەت و پلانی ئەمریكا بەتایبەت لە وڵاتانی عێراق،سووریا و ئەفغانستان ، كە تا دێت بەرچاو روونی زیاتری سیاسەتەكانی ئەمەریكا ئاشكرا دەبێت . ئەوانەی لە سیاسەت ودیپلۆماسی تێگەیشتوون باش ئەو راستیە دەزانن كە هیچ كات لە سیاسەتی وڵاتان و بەتایبەت زڵهێزان دۆستایەتی هەمیشەیی نییە بەڵكو هەموو بابەتێك لە سەر بەرژوەندییە تایبەتییەكانە بەتایبەت بۆ وڵاتێكی وەك ئەمەریكا كە دەیان ساڵە لەناوچەكەیە و بەرژوەندی زۆری هەیە و هیچ كات ئامادە نییە ، بەرژوەندییەكانی خۆی بكاتە قوربانیی وڵاتانی تر . ئەمڕۆ ئەمەریكا لە سیاسەت و دیپلۆماسیەتی مامەڵە لەگەڵ راستییەكان و بەرژوەندییەكان و هاوپەیمانە ڕاستەقینەكانی لەناوچەكە و جیهان دەكات و لە هەندێك شوێنیشدا دەیهەوێت سیاسەت و هێزی خۆی رێكبخاتەوە و رێگە بە زڵهێزانی تر نەدات بەرژوەندییە كانی بخەنە مەترسییەوە بەتایبەت ئابووری كە ئەمڕۆ رۆلێكی گرنگی لە سەر ئاستی جیهان هەیە و زۆرجاریش پێش سیاسەت ودیپلۆماسییەتیش دەكەوێت . بۆیە، پێوستە ئە ڕاستیە بزانین كە ، سیاسەتەكانی ئەمەریكا لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تەنها ڕەچاویی بەرژوەندییە تایبەتییەكانی خۆی دەكات ، بۆیە، كاتێك ئاڕاستەكان پێچەوانە ببنەوە، بەو واتایەی كە ئەگەر بە سیاسەتەكانی خۆیدا بچێتەوە ، ئەوا ئەو وڵاتانەی كە هیچ متمانەیەكیان بەخۆیان و گەلەكەیان نییە ، ئەوا دەكەونە پەلەقاژێ‌ وەك چۆن ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان و هەندێك وڵاتی دیكەش روویانداوە و یانیش رەنگە روو بدەن ، ئەو گۆرانكارییە وایكردووە كە هەمووان ئەمەریكا بە هۆكاری ئەو ناسەقامگیری و نائاڕامییانە بزانن ، بەڵام لە ڕاستیدا ، ئەو جۆرە تێروانینە نە سیاسەت ونەدیپلۆماسی و نەستراتیژێكی راست و دروستە ، پێشهات و رووداوەكانی ئەفغانستان ئەو راستییەمان پێدەڵێن كە كە پێوستە دەوڵەتیی ئەو ولاتە لۆژیكانە تر و وردبینانەتر تێروانینی بۆ بوونی هێزەكانی ئەمەریكا وەك سەربازی باشتر بیڕوانیایە دەرفەتێكی باشی بۆ بونیاتنانی وڵات لەڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسیەوە سوودی وەربیگرایە، لە كۆتایدا رەنگە بەم شێوەیەی ئێستا ئەو وڵاتە تووشی هەڕەسهێنان و دارووخان نەبووایەوە بە تایبەت بە كشانەوەی ئەمەریكا كە ساڵانێكی زۆربوو دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا بانگی كشانەوەیان لەو وڵاتە دا بوو. بۆیە، دەبێت بەهەمان شێوە وسیاسەت ودیپلۆماسی پێشبینی بۆ ناوچە و وڵاتی دیكەش لە ناوچەكە بكەین ، دەكرێت بەهەمان شێوە بەرانبەر بە عێراقیش ئەگەر بگاتە قۆناغێك كە لەگەڵ بەرژوەندییەكانی سازگار نەبێت ئەوا هەمان رووداو رووبدات ، ئەوكاتە كارەساتی خراپتر لەوەی لە 2014 بە هۆی نەبوونی ئاسایش و زۆربوونی گروپە چەكدار و میلیشاكان و بەتایبەت رێكخراوە تیرۆریستەكان و ئەوانەی لە یاسا دەرچوون روو بدات . ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنی هەندێك هێزولایەنی سیاسییە كە زۆر نالۆژیكانە بەراوەردی كوردستان و ئەفغانستان دەكەن ، ئەو هەڵەیەكی زۆر و خوێندنەوەیەكی وردبینانە نییە ، چونكە ، پێگەی جیۆسیاسی و شێوازی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان و هەروەها ئەو قەوارەیەی كە بەرئەنجامی قوربانیدان و تێكۆشانی دەیان ساڵەیە ، هەروەها بوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك لەشكرێكی هەمیشە گیانفیدا و لە هەمان كاتدا گەلێكی خۆراگر لە گشت قۆناغەكاندا دەرخەری ئەو راستییەن كە، كوردستان هیچ كات لەگەڵ ئەفغانستان بەراوەرد ناكرێت ، بەڵام ئەوەی بۆ ئەمرۆی كوردستان گرنگە ، ئەوەیە كە ، شێوازی مامەڵەكردن و پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی كوردستانە لە سەر ئاستی وڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كە ئەو دیپلۆماسییەتە سەركەوتووانە وایكردووە كە هەمووان لەسەر بنەمای ئەو پیوەندییە سیاسەتمان لەگەڵدا بكەن و پێموایە حكومەتێكی بەهێز وەڵامدەرەوەی هەمووئەمانە و بارگۆرانێكی نەخوازراوە.





ئەم هەواڵە 1696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad