English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی كابول، ئه‌مه‌ریكا زه‌برێكی له‌ داعشی ئه‌فغانستان دا
2021-08-28 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ینی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هێرشێكیان به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌ندامێكی رێكخراوی داعش، كه‌ پلان داڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی كابول بووه‌ له‌ئاكامدا بووه‌ كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی وتی، ئه‌و زه‌بره‌ له‌ هه‌رێمی نه‌نكرهار له‌ رۆژهه‌ڵاتی كابول ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م زه‌بره‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێرشه‌كه‌ی كابوه‌له‌وه‌ هه‌بووبێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سوپای ئه‌مه‌ریكا وتیشی، ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن ئامانجه‌كه‌ كوژراوه‌، زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ هاوڵاتیان له‌م هێرشه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

پێشتریش رۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆو بایدن، بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كانی خۆیان، ئازادی ته‌واوی به‌ فه‌رمانده‌ی‌ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی داوه‌ كرده‌وه‌ له‌ دژی چه‌كدارانی رێكخراوی دا‌عش "قه‌ده‌غه‌ له‌ روسیا" له‌ ئه‌نفغانستان ئه‌نجام بده‌ن.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad