English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... دادگای بابل بەتۆمەتی به‌تیلوه‌رگرتن سزای دوو بەرپرسی عێراقی دا
2021-08-30 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ تۆمه‌تی به‌رتیلوه‌رگرتن دادگای تاوانه‌كانی بابل سزای زیندانی حه‌وت ساڵی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل و بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگاکە، ده‌ركرد.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی بابل تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە نوێنەری کۆمپانیایەک، تایبەت بە دابینکردنی ئامێری (CT scan) بۆ نەخۆشخانەی مەرجان لە پارێزگاکە دەرکردووە.

ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دادگای تاوانەکانی بابل لەسەر ھەمان دۆسیە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگای بابل دەرکردووە.

بەپێی یاساکانی عێراق، سزاکان بەرایین و دەتواندرێت لە میانی یەک مانگدا لە بەراوری دەرکردنیدا لە بەردەم دادگای تەمییز تانەیان لێ بدرێت.





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad