English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراكانەی ئازاری سوڕی مانگانە خراپتر دەكەن
2021-08-31 [09:17 AM]

ZNA — هەولێر


 لە كاتی سوڕی مانگانە خانمان چەند نیشانەیەكیان تێدا دەردەكەوێت، وەكو شەكەتی، میزاجی بون، ئازار و كرژبونی ماسولكەكان، كە لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت، خواردن رۆڵی سەرەكی هەیە لە كەمكردنەوەی ئازار و باشتركردنی. باشترە هەفتەیەك پێش سوڕی مانگانە و ئەو كاتەی لە سوڕی مانگانەدایت لەم خۆراكانە دوربكەویتەوە كە ماڵپەڕی timesofindia بڵاویكردوەتەوە. 1. قاوە و چا، بە گشتی ئەو خواردن و خواردنەوانەی كافایینیان تێدایە، بۆڕی خوێن تەسك دەكەنەوە، ئەمەش وادەكات ئازاری زیاتریان بۆ دروستبێت. 2. شیرینی و كاربۆهیدرات، لەگەڵ ئەوەی بە گشتی ئارەزو بۆ خواردنیان زیاتر دەبێت بەڵام پێویستە لێی دوربكەویتەوە. 3. بەرهەمە سپیاییەكان، وەكو ماست، شیر، پەنیر و ئایسكریم، هەوكردن زیاتر دەكەن و توشی ئازار دەبیت. 4. خواردنی چەور، هۆكارە بۆ دروستبونی برین و كرژبونی ماسولكەكان، ئازار خراپتر دەكات. 5. خواردنی ئامادەكراو و خێرا، بەهۆی بەرزی رێژەی چەور و خوێ، هەوكردن دروستدەكات و نیشانەكانی سورێ مانگانە خراپتر دەكات. 6. خواردنی سوێر، بەهۆی بەرزی رێژەی خوێ غازاتی سك زیاتر دەكات، ئاو لە جەستەدا كەم دەكات. 7. شوكولاتە، خواردنی زۆر ئاساییە لە كاتی سوڕی مانگانە، بەڵام كرژی ماسولكەكان دروستدەكات، ئەو كەسانەی ئازاری سوڕی مانگانەیان نییە دەتوانن بیخۆن.





ئەم هەواڵە 1798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad