English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... یەکێک لە گەورەترین مەرجەعەکانی شیعە کۆچی دوایی کرد، ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌نرا
2021-09-04 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید ئەلحەکیم کە یەکێکە لە گەورەترین مەرجەعەکانی مەزھەبی شیعە، بەھۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، حكومەتی عێراقیش ماتەمینی گشتی راگەیاند و لە کەربەلا و نەجەفیش رێوڕەسمی تایبەت بۆ دوا ماڵئاوایی ئەو مەرجەعەی شیعەکان بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەوەی دوێنێ 3/9/2021، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە تەمەنی 85 ساڵی کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لە کەربەلا و سبەی لە نەجەف، رێوڕەسمی دوا ماڵئاوایی لە محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید ئەلحەکیم یەکێک بووە لە چوار گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری نەجەف.

محەمەد سەعید حەکیم





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad