English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ برازای بەرپرسێک گیانیان لەدەستدا 
2021-09-04 [11:34 AM]

ZNA- ھەولێر


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ برازای ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی نزیک ھوتێلی بابل  لەناوچەی کەرادە لە بەغدای پایتەخت کەوتۆتەوە.

سەرچاوەکە روونیکردۆتەوە کە لەئاکامی ئاگرکەوتنەوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ھاوکات توانراوە دایک و باوک و دوو خوشکی ئەو کەسانەش رزگار بکرێن کە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکە گوتیشی: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە برازای ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح-ن.

ھەر ئەمڕۆش ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق کەوتەوە، کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad