English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەكانی زۆر خواردنی ئایسكرێم بۆ منداڵ
2021-09-06 [12:41 PM]

ZNA — هەولێر


ئاسكرێم و دۆندرمە وساردەمەنیەكانی تر یەكێكن لەو خواردنانەی كە لە كۆتایی وەرزی بەهار و بە تایبەت لە هاوین دا خواستێكی زۆریان لە سەرە و مناڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن و بە تام وچێژی جیاواز و ڕەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە، زۆر خواردنی ساردەمەنی یان ڕۆژانە یان بە بڕێكی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی مناڵ كە بە گوێرەی جۆرەكانیان دەگۆڕێت. گرنگترین زیانەكانی خواردنی ساردەمەنی : --- زۆری كێش و قەڵەوی چونكە بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە . -- بێهزی كۆئەندامی بەرگری لەش . -- ژەهراوی بوون بە بەكتریا و ڤایرۆس كە لە ڕێگای ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە ، لە نیشانەكانی سك چوون ، ڕشانەوە ، ئازاری ناوسك . -- زیاد بوونی ئەگەری هەوكردنی قوڕگ و لەوزەتێنەكان . -- زیاد بوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پووك . -- دەركەوتنی نیشانەكانی حەساسیەت بە شیر یان هەرس نەكردنی لاكتۆز لەو كەسانەی خۆیان ئەو كێشە تەندروستیەیان هەیە كاتێ ساردەمەنیەكە شیر یان لاكتۆز لەپێكهاتووەكەیدا هەبێت . -- سەرئێشەی دوای ئاسكریم و ساردەمەنی ، ڕەنگە لە هەندێك كەس دا ڕووبدات . --- پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەك نەدرێت بە مناڵی خوار یەك ساڵ . چی بردێت بە منداڵ لە بری ساردەمەنی؟ باشترین بژاردە بۆ مناڵان و گەورەش بریتی بێت : ١ --- شەربەتی مێوەی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكرێت و بخرێتە فریزەرەوە لە ناو قاڵبی جیاواز لەگەڵ كەمێك تامی ڤانێلا یان شكۆلاتەو دواتر پێان بدرێت یان وەك شێوەی ئەزەبرێت بخۆرێت و باشترە شەربەتەكە بەتڵپە و ڕیشاڵی میوەكەوە بخرێتە فرێزەرەوە . 2 --- میوە قاش بكرێت و بە شێوەی جوان و سەرنجڕاكێش بخرێتە فرێزەرەوە و بە بەستوویی بدرێت بە مناڵ . - تا درەگتر ساردەمەنی بدرێت بە مناڵ باشترە و نابێت بە بڕێكی زۆر و بە عەلاگەی گەورە برێتە ماڵەوە . سەرچاوە: د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ‎پسپۆڕی زانستی خۆراك  





ئەم هەواڵە 1462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad