ZNA - هه‌ولێر
سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و هه‌نارده‌کارانى هه‌رێمى کوردستان وتی، به‌هۆى ئاسانکاریى ڕێکاره ئیدارى و کارگێڕییه‌کان لەلایەن حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى بازرگانییەوە، به‌به‌راورد به ساڵى ڕابردوو تۆمارکردنى کۆمپانیا ناوخۆیى و بیانییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان زیادی کردووه، وتیشی، زیادبوونى ئه‌م کۆمپانیایانه وای کردووه بزاوتى ئابوورى و جووڵه‌ى بازاڕه‌کان گه‌شه به خۆیەوه ببینێت به شیوه‌یه‌ک کە له‌مساڵدا توانراوه به بڕى چوار ملیار دۆلار بازرگانى بکرێت.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و هه‌نارده‌کارانى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند، به‌هۆى ئاسانکاریى ڕێکاره ئیدارى و کارگێڕییه‌کان لەلایەن حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى بازرگانییەوە تا دێت ژماره‌ى کۆمپانیا نێوخۆیى و بیانییه‌کان له کوردستان ڕوو له زیادبوون دەکه‌ن، بۆ نموونه له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا به‌هۆى ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ى که ڕه‌خساوه بۆ په‌ره‌پیدانى بوارى ئابوورى ٣٠ هه‌زار و ٢٢٣ کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆیى له هه‌رێمى کوردستان تۆمار کراوه، سێ هه‌زار و ٣١٤ له‌وانه بیانین و ٢٦ هه‌زار و ٩٠٦ ناوخۆیین، به کۆى گشتییش توانراوه له‌و ڕیگایه‌نه‌وه 24 هه‌زار و 114 هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و لاوان بڕه‌خسێنرێت.
وتیشی، له ساڵى ڕابردوو له سلێمانى هه‌لى کار بۆ هه‌شت هه‌زار و 90 که‌س ڕه‌خساوه و هه‌زار و ٢0 کارگه مۆڵه‌تى کارکردنیان پێ دراوه و ٥٥٥ له‌وانه ئێستا کار ده‌که‌ن و ٤٦٦ى دیکه‌ش وه‌گه‌ڕ که‌وتوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ر له ساڵى ٢٠٢٠دا له دهۆک ٣٦١ کارگه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و به‌هۆیانه‌وه حه‌وت هه‌زار و ٣٤٨ هه‌لى کاریش له پارێزگاکه ڕه‌خساوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، خۆشبه‌خاتانه ئێستا هه‌موو ئاماژه و پێدراوه ئابوورییه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که دوور، یان نزیک، جوگرافیاى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته شاڕێى بازرگانى بۆ وڵاتانى ناوچه‌که، هاتنى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکى و چینییه‌کان باشترین نموونه‌ن له‌و ڕووه‌وه.
Kdp.info
ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە |