English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی توركیا کرد
2021-09-07 [01:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی پاراستنی بەنداوەکان، وەزیری دەرامەتە ئاوییەکانی عێراق، مەھدی رەشید حەمدانی بانگھێشتانەیەکی ئاراستەی نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کرد، لە میانی مانگی داھاتوودا لە بەنداوی مووسڵ دەبەسترێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەکانی عێراق، نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبای ئاو و وەزیری دەرامەتە ئاوییەکان، مەھدی رەشید حەمدانی کۆتایی بەسەردانەکەی ھێنا بۆ تورکیا کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبوو، ئەوەیش دوای ئەنجامدانی دوای گەڕی دانوستانەکان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کە لە میانیدا وردەکاری پلانی کارکردنی داھاتوو سەبارەت بەو خاڵ و تەوەرانەی کە لەنێوان ھەردوولادا، تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە مەھدی رەشید حەمدانی بانگھێشتانەیەکی ئاراستەی فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پاراستنی بەنداوەکان کە لە میانی مانگی داھاتوودا لە بەنداوی مووسڵ دەبەسترێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ رەمەزاندی لەسەر بانگھێشتنامەکە نیشانداوە و رایگەیاندووە کە تیمێکی شارەزایی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە رەوانەی عێراق دەکات بۆ ئەوەی زانیارییان پێ دەدرێت لەبارەی ئەو تەکنییکە نوێیانەی کە بە ئامانجی پاراستنی بەنداوی مووسڵ بەکارھێنراون و ھاتووە "لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا، مەھدی رەشید حەمدانی لەبەرامبەر پاڵپشتییەکانی تورکیا بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پشکی ئاو و لابردنی ھەموو ئاستەنگە پەیوەستدارەکان بۆ جێبەجێکردنی کارە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، سوپاسی فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ-ی کردووە".

رۆژی شەممەی رابردوو، شاندێکی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرامەتە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە، مەھدی رەشید حەمدانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی ئاو سەردانی تورکیای کرد و لە میانیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ لە پارێزگای ئافیۆنکاراھیسار ئەنجام دا.

 

AA





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad