English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیک لە وەزارەتی دارایی وئابووری
2021-09-07 [06:34 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزارەتی دارایی وئابووری لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ، پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان کە ژمارەیان ١٨٣٩ کەسە، زیاتر لە ٦٠% کۆتایی پێھاتووە. 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە ..  
 
پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت 

بۆ ھەموو لایەک ئاشکرای دەکەین کە تاوەکو ئێستا پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان کە ژمارەیان ١٨٣٩ کەسە، زیاتر لە ٦٠% کۆتایی پێھاتووە. 
  
/ لەشکری ئیبراھیم حەسەن جێگری بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ھەموارکراوەتەوە

١. بەرێوەبەری گشتی
(٣٦٩) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی ھەموارکراوەتەوە ھیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

٢. راوێژکار
(١٩٣) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار ھەموارکراوەتەوە ھیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

٣. بریکاری وەزیر
(٧٤) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر ھەموارکراوەتەوە ھیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

٤. وەزیر
 (١٤٠) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%٢٥) کاتێک راژەیان ھێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%٥٠) زیاتر بێت  .
٥. ئەندام پەرلەمان
(٣٩٤) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%٢٥) کاتێک راژەیان ھێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%٥٠) زیاتر بێت .

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەھەموار کراوەتەوە کە دەگاتە  ١١٧٠  دانە  ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ی ساڵی ٢٠٢٠  مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوە

١. بەرێوەبەری گشتی
(٣٩٦) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

٢. راوێژکار
(١٤٥) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە  دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەھێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی ھێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە ١٥ ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

٣. بریکاری وەزیر
(٨٦) ھەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەھێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی ھێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە ١٥ ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

٤. وەزیر
 (٤٢) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان  ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە  بەڵام لە ھەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان  کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان ھێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە  ٦٦٩  دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت  چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ی ساڵی ٢٠٢٠  ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.

تێبینی
 لە ١٨٣٩  دۆسیەی پلە تایبەتەکان ١١٧٠ کەیس ھەموارکراوەتەوە  تەنھا ٦٦٩ کەیس ڕاگیراوە.

 

لا يتوفر وصف.

 

لا يتوفر وصف.





ئەم هەواڵە 2848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad