English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی بلۆبێری
2021-09-07 [07:21 AM]

ZNA — هەولێر


بلۆبێری یەکێک لە میوە رەنگییەکانیی باکووری ئەفریقایە و بەهۆی بەتام بوون و ئەو مەوادە بەسوودانەی تێیدایە لاینگرێکی زۆری هەیە. ئەگەر تا ئێستا ئەم میوە بنەوشەتان نەخواردووە بۆ جارێکیش بێ تاقی بکەنەوە و بەهۆی ریشاڵی زۆر و نزمبوونی رادەی کالۆرییەکەی زۆر گونجاوە بۆ کەسانێک کە دەیانەوی کێشیان دابەزێنن. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ئەم میوەیە ئاشنا دەبین. ئاستی کالۆریەکەی کەمە: بلۆبێری کەم کالۆرییە و هەر بۆیە بۆ رجێم کردن زۆر گونجاوە. لەڕاستیدا بە خواردنی ١٠٠ گرام بلۆبێری نزیکەی تەنها ٥٧ کالۆری دێتە جەستەتانەوە. هەروەها ٨٥٪ـی پێکهاتەی ئەم میوەیە ئاوە. ریشاڵی زۆرە: کەسەکان زۆربەیان بەشوێن خۆراکێکەوەن کە ریشاڵی زۆر بێت و بلۆبێری پڕاوپڕە لە مادە خۆراکییە گرنگە کە رۆڵێکی بەرچاوی لە تەندروستیی سیستمی هەرسدا هەیە و برم جۆرە رێگری دەکات لە قەبزبوون و غازاتی سک. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C: بلۆبێری بە هۆی بوونی ڤیتامین C لە پێکهاتەکەیدا بۆ چاکبوونەوی پێکهاتەکانی جەستە و برینەکان رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێ، کەوابوو بە خواردنی ئەم میوەیە ئەم سودانە دەستەبەر بکەن. دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت: لە پێکهاتەی بلۆبێریدا ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی فلانۆئیدی تێدایە کە زیانی رادیکاڵە ئازادەکان پووچەڵ دەکاتەوە و جەستە لەبەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکاندا دەپارێزێت و بەگشتی پێکهاتەی جەستە بەهێز دەکات. دابین کردنی وزە: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات کە زیاتر بە شێوەی شەکری سروشتییە و بەم جۆرە وزەی جەستە دابین دەکات. جگە لەوە. ڤیتامین Bـیەک کە لە پێکهاتەی بلۆبێریدایە کاربۆهیدرات دەکات بە وزە. کەوابوو ئەگەر رجێمتان کردووە و هەست بە بوورانەوە دەکەن، بلۆبێری بخۆن.   





ئەم هەواڵە 1453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad