English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ... خۆپیشاندانی ئافره‌تان له‌ كابول و كاردانه‌وه‌ی چه‌كدارانی تالیبان
2021-09-08 [01:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دانیشتوانی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌ندام دا و تێیدا وێنه‌ی "نه‌جار ماسۆمی"یان به‌رز كردبووه‌، نه‌جار ماسۆمی ئافره‌تێك بوو ئه‌فسه‌ری به‌ندیخانه‌ بوو دوو گیان بوو له‌ مانگی هه‌شت بوو له‌ هه‌رێمی گور كوژرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی تالیبان ئه‌و زانیاری و هه‌وڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌كدارانیان ده‌ستیان له‌ كوستنی ماسۆمیدا هه‌بووبێت.

ئه‌وانه‌ی به‌شداری رێپێوانه‌كه‌یان كردوه‌ داوایان كردوه‌ ئافره‌تیش له‌ حكومه‌ت به‌شداری پێ بكرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌ تالیبان حكومه‌ته‌كه‌ی بی ئافره‌ت راگه‌یاند.

ئه‌وانه‌ وتیان، كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ به‌شداریپێكردنی ئافره‌ت ته‌واو نابێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌كدارانی تالیبان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد.

یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد، مه‌ریه‌م نعێبی، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، به‌ ئه‌سۆشیه‌تیدپرێسی راگه‌یاند، ئێمه‌ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤ به‌ده‌ست بێنین، من وڵاتی خۆم خۆش ده‌وێت و هه‌ر لێره‌ ده‌مێنمه‌وه‌.

وتیشی، خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران رێزیان له‌و سه‌ربازه‌ ئه‌فغانیانه‌ نا كه‌ شه‌ڕی دژی تالیبان كوژران و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان تاجه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر دانان.





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad