English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر پرۆژەی ئاوی گوندی براغ دەستی پێکرد
2021-09-08 [06:08 AM]

ZNA-ھەولێر



پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە سنووری ناحیەی سەلاحەدین بە گوژمەی ٧٢،٣٦٩،٧٢٠ ملیۆن دینار دەستی پێکرد.


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە کە پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە سنووری ناحیەی سەلاحەدین بە گوژمەی ٧٢،٣٦٩،٧٢٠ ملیۆن دینار دەستی پێکرد .

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەشڵێت:  پرۆژەکە پێکھاتووە لە ستاندی ٦م و دانانی تۆڕی نوێی ئاو و تانکی ئاو کە گرفتی کەمئاوی لەو گوندە چارەسەر دەکات.

جێگای ئاماژەیە پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە ناحیەی سەلاحەدین لەسەر داھاتی ٪١٧ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری ھەولێر جێبەجێ دەکرێ و پێکھاتووە لە دروستکردنی ستاندی ٦م بە بلۆک و دانانی تانکی ٢١م۳ و ھەروەھا دانانی تۆڕی نوێی ئاو بە درێژایی ٢٣٨٥ و لەلایەن ستافی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری ھەولێر سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دەکرێت





ئەم هەواڵە 1420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad