English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌كاریگەری وەرزی پایز لە سەر پێست
2021-09-08 [06:24 AM]

ZNA — هەولێر


 هەموومان دەزانین وەرزی پایز وەرزێکی ئێجگار جوان و ئەفسوناویە، کە تێیدا کەش و ھەوا فێنک دەبێت،بەڵام لەوانەیە بۆ پێست بە وەرزێکی باش دانەنرێت بەتایبەت بۆ هەندێک جۆری نەخۆشی پێست. بەڵام بە گرتنەبەری ھەندێک ڕێ و شوێنی تایبەت و خۆپارێزی دەتوانین چارەسەریان بکەین، دکتۆرە سەرگوڵ پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست وجوانکاری لةم بابةتةدا طرنطترين كيَشةكان دةخاتة رِوو. گرینگترین ئەو کێشانە بریتین لە :- 1- وشک بونی پێست بەهۆی کەمبوونی ڕادەی شێ لە هەوادا کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی توێشکی سپی لەسەر پێست وخوران و سووربوونەوە ی پێست. 2-سەرهەڵدانەوەو خراپ بوونی ئێکزیما لەو کەسانەی ئێکزیمایان هەیە بە تایبەتی لە منداڵان. 3-ئەو کەسانەی نەخۆشی گوڵیان هەیە بارودۆخییان خراپ دەبێت بەهۆی گۆرانی گەرمی و ساردی و زیاتر خواردنی کافایین لەم وەرزەدا. 4-ئەوانەی ئێکزیمای چەوریان هەیە لەم وەرزەدا خراپتر دەبن و توشی توێشکی و سووربوونەوە دەبن لە ناو سەر و سەر برۆ و لای کەپوو و سینگیان. 5-هەندێک نەخۆشی تر هەیە کە لە هاوین بەرەو باشی دەچن بە هۆی کاریگەری تیشکی خۆر لەوانەیە لەم وەرزەدا خراپتر بن ، بۆ نمونە نەخۆشی سەدەفییە. بۆ خۆپارێزی و کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم وەرزە لە سەر پێستمان باشترین شت کەمکردنەوەی ماوەی خۆ شوشتن و دوور کەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئاوی گەرم و لیفکە، هەروەها زۆر گرنگە کە کرێمە شێدار کەرەوەکان بەشێوەیەکی رۆژ انە و رێکوپێکی بەکاربهێنین.





ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad