English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتاڵیا بڕی 100 هەزار ڤاكسینی رەوانەی عێراق كرد
2021-09-13 [09:18 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، حکوومەتی ئیتاڵیا ١٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنای پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کرد.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: کاروانێکی ڤاکسینی کۆرۆنا کە ١٠٠ ھەزار دۆزە، لەلایەن حکوومەتی ئیتاڵیاوە بە ھامەھەنگیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە چوارچێوەی (COVAX) بە ئامانجی پاڵپشتیی کردن لە ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو ١٠٠ ھەزار ڤاکسینە، لە رێورسمێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا، برونۆ ئەنتۆنیۆ باسکۆینۆ رادەستی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کراوە.

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٦٤ ھەزار و ٦٠٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

 





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad