English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێرپەنجە چۆن درووست ده‌بێت؟
2021-09-13 [10:43 AM]

ZNA — هەولێر


بە درێژایی ژیانمان خانە تەندروستەکان لە جەستەماندا دابەش دەبن وخۆیان لە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراودا دەگۆڕن. شێرپەنجە دەستپێدەکات کاتێک خانەیەک دەگۆڕێت و بە شێوەیەکی ناسروشتی زیاد دەبێت، بەمەش لوویەک پێکدێت لەکۆمەڵە خانە نائاساییەکان .زۆربەی خانە شێرپەنجەکان لە لوو پێکدێن، بەڵام هەموو لوویەک شێڕپەنجە نییە. بێزیان یان ناشێرپەنجەیی، لووەکانن بڵاو نابنەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە و لووی نوێ دروست ناکەن.زیانبەخشن یان شێرپەنجە، کۆمەڵە لوویەکن لە خانە ناتەندروستەکان، و بەشداری لە کردارەکانی جەستە ومژینی خۆراک لە شانەکانی جەستە دەکەن. شێرپەنجەکان بەردەوامن لە گەشەکردن و بڵاوبوونەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پڕۆسەیەکەوە کە پێی دەڵێن تەشەنەکردن،کە بەهۆیەوە خانە زیانبەخشەکان لەناو دەماری خوێن و لیمفەکاندا و پاشان لە بەشەکانی تری جەستەدا پێکدێن و لووی نوێ پێکدەهێنێن.دەستەواژەی شێرپەنجە زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشی لەخۆدەگرێت کە نزیکەی هەموو بەشەکانی لەش دەگڕێتەوە، و دەکرێت هەموویان هەڕەشەبن بۆ ژیان. جۆرە سەرەکییەکانی شێرپەنجە بریتین لە وەرەمی شيرپەنجەیی، سارکۆما، میلانیۆم، لیمفۆما و لوکیمیا.وەرەمیە شێرپەنجەییەکان زۆربەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی دیاری کردووە وەک پێست، سییەکان، مەمک، پەنکریاس، و ئەندامە کانی ترو لیمفە کرێ پێکدەهێنێت. لیمفۆما بریتییە لە شێرپەنجەی لیمفەکان، لوکیمیا بریتییە لە شێرپەنجەی خوێن بە شێوەیەکی ئاسایی لوویەکی پتەو پێکناهێنێت. سارکۆماکان لە ئێسک، ماسولکە، چەوری ،بۆرییەکانی خوێن، کڕکڕاگە، شوێنە هەستیارەکانی دیکە یان شانە گرێدراوەکانی جەستە سەرهەڵدەدات، ئەوان تا ڕادەیەک باونین . میلانۆمەکان بریتیین لەو شێرپەنجانەی کە لە خانەکاندا دروست دەبن کە ڕەنگی جیاواز لە پێستدا دروست دەکەن.شێرپەنجە هەزاران ساڵە وەک نەخۆشیەکی مرۆڤ ناسێندراوە ، بەڵام تەنها لە سەدەی ڕابردوودا زانستی پزیشکی تێگەیشتووە کە شێرپەنجە چییە و چۆن بەرەو پێش دەچێت. پسپۆرانی شێرپەنجە کە پێیان دەڵێن ئۆنکۆلۆجیستەکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان کردووە لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، لە بنەبڕکردن و چارەسەرکردن، ئەمڕۆ زۆریک لەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە زیاتردەژین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک شێوە لە نەخۆشییەکە سەختە بۆ چارەسەرکردن.چارەسەری نوێ دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو چۆنییەتی ژیان باشتر بکات و لەوانەیە درێژە بە مانەوە بدات.





ئەم هەواڵە 1351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad