English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ر ئێشه‌ی منداڵ و هۆكاره‌كانی
2021-09-13 [11:28 AM]

ZNA — هەولێر


منداڵ هەر وەکوو گەورەکان تووشی سەرئێشە ئەبن، وە زۆربەی جۆرەکانی سەرئێشە کە لە گەورەکاندا هەیە لە منداڵیشدا بوونیان هەیە. هۆکارەکانی سەرئێشە یان زیادکردنی سەرئێشە:۱- هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە دروست ئەکەن. ۲- کەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن. ۳- ئەگەر ژەمێکی خواردنی نەخواردبێت. ٤- ووشکبونەوە لە کاتی نەخۆشیدا . ۵- فشارێکی دەروونی زۆری هەبێت. ٦- برینێکی بچوکی سەر. ۷- بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر بکات. ۸- کێشەی بینینی هەبێت. ۹- سووڕی مانگانە لە کچی پێگەیشتوو. ۱۰- گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا. ۱۱- بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێکی درێژ بکات. ۱۲- گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز. ۱۳- بۆنی قوڕس و گران. ۱٤- خواردنەوەی کافائینێکی زۆر. ۱۵- هەندێک جۆری خواردن وەک پەنیر ٫ چوکلێت ٫ پیتزا. ۱٦- هەوکردنی گوێچکه. ۱۷- هەوکردنی ڤایرۆسی لە شێوەی پەتا. ۱۸- هەوکردنی تورەکەی هەوایی کەللەی سەر ( اتهابی جیوب) نیشانە خراپەکانی سەرئێشە کە پێویستە بێ دواکەوتن منداڵەکەت نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بدەیت:۱- کەمبونەوەی هۆشی منداڵەکەت. ۲- سەرئێشەکەی ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت. ۳- ئەگەر سەرئێشەکە منداڵەکەپ خەبەر بکاتەوە بە تایبەتی لە بەیانیان یان سەرئێشەکە دوای بەخەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبکات لە بەیانیاندا. ٤- سەرئێشە دوای زەربەیەک کە بەر سەری کەوتبێت یان دوای لە هۆش خۆچوون. ۵- ئەگەرسەرئێشەکە گەشکەی لەگەڵدا بێت. ٦- بینینی منداڵەکە بەرەو خراپی بچێت. ۷- باڵانسی لەشی تێک بچێت و بەملاولادا بکەوێت. ۸- پێستی پەڵەی تێدا دەربکەوێت. ۹- بە گرانی هاتووچۆو ڕۆیشتن بکات و توانی بە پێوەوەستانی نەمێنێت. ۱۰- قسەکردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت . ۱۱- بوونی ئازار لە ملدا ٫ یان ملی ڕەق بێت لەگەڵ بوونی تا. ۱۲- توانای ڕۆیشتنە قوتابخانە لەگەڵ چالاکی ڕۆژانەی نەمێنێت. ۱۳- هەڵسووکەوتی منداڵەکە بگۆڕێت. ۱٤- ئاوخواردنەوەو میز کردنی زیادی کرد بێت. دكتۆر پشدەر عبدوڵڵا اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad