English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی سلێمانی: شوێنی تایبەتمان بۆ تووشبووانی کەڕووی رەش دابینکردووە
2021-09-16 [01:39 AM]

ZNA— هەولێر


 تەندروستیی سلێمانی هۆڵی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت کردووە بە تووشبووانی کەڕووی رەش، لە رێگەی تیمێکی پزیشکی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت. دوای ئەوەی دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە رۆژی 14/9/2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، ژمارەیەک تووشبووی کەڕووی رەش لە سلێمانی تۆمار کراوە. سامان لەتیف، بەڕێوبەری راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "هۆڵێکی جیاکراوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تایبەت کراوە بە تووشبووانی کەڕووی رەش و تیمێکی پزیشکی لە رووی زانستییەوە سەرپەشتی دەکەن، ئێستا ئەو تووشبووانەی کە لەوێ چاودێری دەکرێن ژمارەکەیان کەمە و لیژنەیەک تایبەت کراوە بەوەی هەڵسەنگاندن چاودێریی بارودۆخەکە بکەن". بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دەستی کەوتووە و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، "لە سلێمانی5 بۆ 10 تووشبووی کەڕووی رەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان". لە رۆژی 02-06-2021 لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تووشبوویەکی کەڕووی رەش دوای مانەوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێریی پزیشکی گیانی لەدەستدا، تووشبووەکە پیاوێکی بەتەمەنی خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق بوو، پزیشکەکانیش گوتیان، "تووشبوونەکە نوێ نییە و ساڵانە تووشبووی کەڕووی رەشمان هەبووە".    





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad