English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی هەڵەبجە: حکومەتی عێراق 1170 ژەمە ڤاکسینی بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ ناردین
2021-09-20 [10:12 AM]

ZNA— هەولێر


 وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ یەکەمجار راستەوخۆ نزیکەی هەزار و 170 ژەمە ڤاکسینی بۆ پارێزگای هەڵەبجە نارد؛ بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجەش دەڵێت، ئەوە "ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە". ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە رۆژی یەکشەممە 19-09-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای چەندین جار داواکاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەبجە وەکو پارێزگا، بە خۆشحاڵییەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رۆژی شەممە 18-09-2021 ساردکەرەوەیەکی تایبەت بە هەڵگرتنی ڤاکسینی فایزەر و بڕی هەزار و 170 ژەمە ڤاکسینی نارد بۆ هەڵەبجە و گەیشتە دەستمان". بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەوەی گرنگ بوو بۆ ئێمە، ئەو مامەڵەیەی حکومەتی عێراق بوو کە ئاماژەیەکە بە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەبجە وەکو پارێزگا". ئازاد مستەفا سوپاسی هاونیشتمانیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی کرد بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و گوتی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 هەزار هاونیشتمانی ڤاکسینیان وەرگرتووە. لە پارێزگای هەڵەبجە حەوت بنکەی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ هاونیشتمانیان کراونەتەوە. بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە لەسەر بنچینەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە ڤاکسینیان بۆ دەنێردرا.  





ئەم هەواڵە 1138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad