ZNA - هەولێر
لە یاریەکانی هەفتەى شەشەمی لیگ وەنی فەڕەنسی، یانەى پاریس سان جێرمان لە یاری لوتکەدا میوانداری یانەى لیۆنی کرد.
لە ئەنجامدا پاریس توانی لە دوا خولەکی یاریەکە 2-1 یاریەکە بباتەوە.
تایمی یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتای هات، لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 54 لۆکاس باکیتا گۆڵی پێشکەوتنی لیۆنی میوانی تۆمارکرد و لە بەرامبەردا و لە خولەکی 66 نەیمار بە لێدانی سزا ئەنجامەکەى بۆ پاریس یەکسانکردەوە،
لە دوا خولەکەکانی یاریەکە بە ئاسیستێکی ئیمباپێ یاریزان ماورۆ ئیکاردی گۆڵی دووەم و بردنەوەى تۆماركرد.
دوای ئەم سەرکەوتنە پاریس بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگدایە و لیۆنیش بە هەشت خاڵ گەڕایەوە پلەى نۆیەمی ڕیزبەندی.
ئەم هەواڵە 1390جار خوێندراوەتەوە |