English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو چەکدارای داعش لە دیالە و مووسل دەستگیر کران
2021-09-20 [06:12 AM]

​ZNA - هەولێر


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، ھێزی فیرقەی یەکی سەر بە فەرماندەیی هەڵمەتەکانی دیالە، هەڵـمەتێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەی داعش لە ناوچەی حاوی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

لەم هەڵـمەتەدا، چەكدارێكی داعش دەستگیرکراوە، ھەروەھا حەشارگەیەکیش خاپوورکراوە.

ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە لە موسڵیش لە ئۆپەراسیۆنێكی ھێزە ئەمنییەكاندا چەكدارێكی دیكەی داعش دەستگیركراوە كە لە شاری مووسڵ یارمەتی دارایی بە کەسوکاری چەكدارانی داعش کردووە.

 





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad