English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی پزیشکەکان دەیانخۆن چین؟
2021-09-21 [10:16 AM]

هەولێر— ZNA


لەوانەیە زۆر کەس ئەمەی بۆ پرسیار بێت کە پزیشکەکان کە لە لوتکەی سیستمی تەندروستی هەر وڵاتێکدا جێگیرن، چۆن دەژین و چی دەخۆن و چۆناوچۆن تەندروستیان دەپارێزن. لەم بابەتەدا تیشکمان خستووەتە سەر ئەو خۆراکانەی پزیشکەکان دەیخۆن. ئەم زانیاریانە لە ئاکامی راپرسییەکدا دەستەبەر بوون. هێلکە: ئەو کەسانەی رێجیمێکی هاوشێوەی رووەکخۆریان هەیە بەگشتی خۆراکە گیاییەکان لەگەڵ بەروبوومە ئاژەڵییەکان دەخۆن. یەکێک لەم بەرهەمانە کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین هێلکەیە. ماسی: ماسی گرنگییەکی تایبەتی لای پزیشکان هەیە. بۆ نموونە سەلەمەموون کە پڕاوپڕە لە ئاسیدی چەوری ئۆمێگا ٣ کە بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە و بەتایبەت بۆ مێشک یەکجار بەسوودە. سێو: خواردنی یەک دانە سێو لە رۆژدا راسپاردەیەکی کۆنی کۆمەڵگای پزیشکییە. سێو بە نێوان‌ژەمێکی گرنگ و تەندروست دێتە ئەژمار و بەرگیری لە برسێتی دەکات. بلۆبێری: ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و سیستمی خۆراکی پزیشکاندا زۆر باوە. ئەم میوەیە تەندروستیی پێست دەپارێزێت و بە لەناوبردنی رادیکاڵە ئازادەکان، مەترسیی جۆرەکانی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە. توودڕک: پزیشکان پێشنیار دەکەن لەجیاتی ئەو دێسێر و نێوان‌ژەمە شیرینەکان، توودڕک بەکار بێنن چونکە پەداخێک توودڕک ٨ گرام ریشاڵی تێدایە و هەست بە برسێتی کەم دەکاتەوە. ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ پڕاوپڕە لە چەوریی بەسوود و بەم جۆرە کاریگەری هەیە لەسەر پرۆسەی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش. هاوسەنگ‌کردنی چەوریی جەستە یەکێک لە سوودەکانی دیکەی ئەم میوەیەیە.





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad