English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری بارەگای بارزانی: ئەگەر ساختەكاری نەكرێت كاندیدانی پارتی لە فەلووجە و كەربەلاش سەردەكەون
2021-09-21 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ ھەڵبژاردن باسی له‌وه‌ كرد، پارتی لە ھەموو ناوچەكانی عێراق كاندیدی ھەیە لە واست و بەغدا و كەربەلا و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و لە ھەموو ناوچەكانی عێراق لە ھەڵبژاردندا بەشدارین، وتیشی، پێشبینی دەكەین دوو كورسی لە فەلووجە و كەربەلا بەدەست بێنین.

فارس عیسا، نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ ھەڵبژاردن، رايگەیاند: لەسەر راسپاردەی بارەگای بارزانی، ئێمە وەك شاندێكی پارتی سەردانی شارۆچكەی فەلووجەمان كرد و لەلایەن خەڵكی فەلووجەوە لە شێخ و خەڵكی دیاری ناوچەكە پێشوازییەكی گەرم لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، زۆربەی چین و توێژەكان لە بانگەشەی پارتی ئامادە بوون لە فەلووجە، خەڵكی فەلووجە رێز لە ھەڵوێستی پارتی و سەرۆك بارزانی دەگرن، لە كاتێكدا ھەموو دەرگاكان لەسەریان داخرابوون، پارتی و بارزانی دەرگایان لە خەڵكی ئەو دەڤەرە كردەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی ھێرشی تیرۆریستانی داعش.

نوێنەرەكەی بارەگای بارزانی دەشڵێت: لەسەر بنەمای دەستوور، پارتی بەرنامەی ھەیە بۆ ئایندە و وەك پڕۆژەیەكی نیشتیمانی كاری لەسەر  دەكات، پارتی لە ھەموو ناوچەكانی عێراق كاندیدی ھەیە لە واست و بەغدا و كەربەلا و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و لە ھەموو ناوچەكانی عێراق لە ھەڵبژاردندا بەشدارین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئەگەر ساختەكاری نەكرێت لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە و ئەوەی ئێمە بینویمانە و كاری بۆ دەكەین، كاندیدانی پارتی لە فەلووجە و كەربەلاش سەردەكەون، چونكە ئێمە ئەزموونمان ھەیە لە ھەڵبژاردن و جاری پێشووش كاندیدی پارتی لە بەغدا سەركەوت.

KDP.info





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad