English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
2021-09-25 [07:43 AM]

ZNA-دهۆک


بڕیارە وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، چاوەڕێ دەکرێت کۆمەڵێک بازرگانی گەورەی ئەو وڵاتەش بێنە هەولێر و، کۆڕبەندێکی گەورەی ئابووریی لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
 
فەتحی محەممەد عەلی، راوێژکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "بڕیارە رۆژی یەکشەممە 26-9-2021 شاندێکی باڵا لە تورکیاوە بە سەرۆکایەتیی میهمەت مووش، وەزیری بازرگانی بێنە هەولێر و لە کۆبوونەوەکانیشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان باس لە بابەتی وەبەرهێنانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا بکرێت". 
 
فەتحی محەممەد عەلی گوتیشی: "کردنەوەی دەروازەیەکی دیکەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی قسەی لەسەر دەکرێت" و ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت "کۆمەڵێک بازرگانی گەورەی ئەو وڵاتەش بێنە هەولێر و، کۆڕبەندێک لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت بۆ باسکردنی کۆمەڵێک پرۆژەی بازرگانی".

Rudaw





ئەم هەواڵە 2005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad