English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان له‌ به‌رلین به‌شداری له‌ كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
2021-09-26 [08:59 AM]

ZNA - هەولێر


د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی ئاشناكردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیان به‌شداریمان له‌ كۆڕێكی فۆرومی بازرگانی عیراقی-ئەلمانی کرد لە شاری بەرلین کرد.

د. محەمەد شوکری گوتی: "به‌شداریمان به‌ كۆڕی (Iraqi-German Business Forum) كرد، كه‌ لەلایەن رێکخراوی (NUMOV) رێکخرابوو، ئه‌و رێكخراوه‌ کۆنترین و گەورەترین رێکخراوی ئەڵمانیایە کە پەرە بە گەشەسەندنی ئابووری دەدات لە نێوان ئەڵمانیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای كرد، لەم کۆڕەدا باسمان لە ئاستی کارکردن و وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان، كه‌ هەلی زۆری وەبەرهێنانی تێدایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەوڵ دەدەین وەبەرهێنەرانی بیانی راستەوخۆ بێنین و وەبەرهێنان بکەن و ئاشنایان بكه‌ین، كه‌ به‌گوێره‌ی یاسا کارئاسانی زۆر کراوە بۆ وەبەر‌هێنەرانی بیانی، تا لێرە سەرمایەکەیان بەگەڕبخەن و وەبەرهێنان بکەن.

K24





ئەم هەواڵە 2080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad