English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆمانیا.. قورچکی سێیەمی ڤاکسین بە بەساڵاچووان دەدات
2021-09-29 [11:28 AM]

ZNA— هەولێر


 لە رۆمانیا دەستکراوە بە پێدانی قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و بڕیارە لەپێشینە بۆ بەساڵاچووان بێت. بەپێی بڕیارەکە، هەمووان دوای تێپەڕینی شەش مانگ بەسەر قورچکی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن قورچکی سێیەم وەربگرن. بەرپرسانی تەندروستیی رۆمانیا دەڵێن لەپێشینە بۆ ئەوانەیە کە تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە یان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە. لەنێو وڵاتە ئەوروپییەکان، رۆمانیا کەمترین رێژەی کوتان دژی کۆرۆنای هەیە، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا تەنیا ٪27.4ی دانیشتوانەکان ڤاکسینیان وەرگرتووە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەڵ بەکارهێنانی قورچکی سێیەمی ڤاکسیندا نییە بەڵام بەشێک لە وڵاتانی جیهان دەمێکە دەستیان پێکردووە و قورچکی سێیەم دەدەنە خەڵکەکەیان چونکە پێیانوایە دوو قورچک بەرگری تەواو دروستناکات بۆ ئەوانەی کە سیستەمی بەرگری جەستەیان زۆر لاوازە.





ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad