English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەتا ئێستا ١٦٠ پێشێلکاریی تۆمارکرکردووە
جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنان
2021-09-29 [09:35 AM]

​ZNA - هەولێر


جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، هەتا ئێستا ١٦٠ پێشێلکاری لەلایەن هاووڵاتییان و کاندیدانەوە کراون و لە نووسینگەکانی کۆمیسیۆن تۆمارکراون.

غلای دەڵێت هەندێک بەربژێر دوای ئاگادارکردنەوە پێشێلکارییەکانیان لابردووە.

گوتەبێژی کۆمسیۆن هەروەها گوتی: کۆمیسیۆن رێنمایی پێویستی داوەتە بەربژێران و بەکارهێنانی سامانی گشتی و شوێنە گشتییەکان و تابلۆکانی هاتووچۆی قەدەغەکردوون و چەندین رێنمایی دیکەی داوە، بەڵام بەشێکی کاندیدان پێیەوە پابەند نەبوون.

بە گوتەی غەلای، کۆمیسیۆن دوو هەزار و ٥٨٤ بنکەی بۆ هێزە ئەمنییەکان ئامادە کردووە کە زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەریان هەیە و هەروەها ٣٠٩ بنکە بۆ ئاواران و حەوت بنکە لە گرتووخانان بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادە کراون بڕیارە ئەم دەنگدانه دوو رۆژ بەر لە دەنگدانی گشتی لە هەشتی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad