English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوئێن: عێراقییه‌كان ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌ ئه‌ویش ده‌نگدانه‌
2021-10-02 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، راایگەیاند کە ھەموو پاڵپشتییەک بە ئامانجی سەرخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دابین دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت لە ١٠ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، وتیشی، عێراقییه‌كان ئەرکێکی گەورەیان لەسەر شانە، ئەوەیش بەشداریکردنە لە ھەڵبژاردنەکان.

جێنین ھێنیس پلاسخارت لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوەداوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەیەک چاودێری نێودەوڵەتیی لە ناوەندەکانی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و گوتی: "ھەموو پاڵپشتییەک بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دابین دەکەین".

گوتیشی: "دەنگی عێراقییەکان بیستراو دەبێت و ئەوان ئەرکێکی گەورەیان لەسەر شانە، ئەوەیش بەشداریکردنە لە ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی ئەم مانگە".

 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad