English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەناسریە... لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن شەڕو پێكدادان ڕوویدا
2021-10-03 [09:24 AM]

ZNA – هەولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە بەھۆی ناکۆکیی لەبارەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بۆ یەکێک لە کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان، شەڕ و پێکدادان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری ئەو وڵاتە روویداوە.

سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە، شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە روویداوە کە فیشەكی تێدا بەكارهێنراوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، دوو کەس برینداربوون و گوتی: "ژمارەیەک کەسی دیکە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون".

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad