English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا هەنگوین زیانی هەیە بۆ توشبوانی شەکرە و ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە؟
2021-10-04 [10:45 AM]

ZNA— هەولێر


 هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی،، بەڵام ئەو کەسانەی توشبوی نەخۆشی شەکرەن و رێژەی شەکری خوێنیان بەرزە، یاخەد ئەو کەسانەی ئارەزوی ئەوە دەکەن کێشی جەستەیان دابەزێنن، رەنگە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە ئایا هەنگوین زیانی هەیە بۆیان یاخود تەندروستە، دکتۆر ئیسرا کەمال شاه محەمەد، راستیەکانی لەوبارەیەوە خستوەتەڕو. هەنگوینی سروشتی یەكێكە لە خواردنەكان كە بەهایەكی خۆراكی زۆر باشی هەیە واتە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید، ڤیتامین و ترشە ئەمینیەكان، بەڵام رێژەیەكی بەرزی شەكر (گلوكۆز و فرەكتۆز) تێدایە، كالۆرییەكەی نزیكە لە شەكر بە هەمان بڕ، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگوین رێژەی شەكر بە هێواشتر بەرز دەكاتەوە لە خوێندا بە بەراورد لە شەكری سادە. ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە یاخود دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن نابێت هەنگوینیش بەئارەزوی خۆیان بخۆن، دەبێت رێژەیەكی كەم و دیاریكراو زیاتر نەخۆن لە رۆژەكەدا، لەهەندێك پلانی كێش دابەزاندنی تایبەت وەكو (كیتۆ دایت یان لۆ كارب) دەبێت نەخورێت. سوود لە پەیجی تەندروستی گشتی وەرگیراوە 





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad