English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەم رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە هەولێر
2021-10-04 [12:00 PM]

ZNA— هەولێر


دووەم رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە رۆژی یەکەمدا هەزار پزیشك و تەندروستکار بەشداربوون، لە ماوەی سێ رۆژی لووتکەکەدا لە 40 چالاکیدا "پانێڵ، وۆرکشۆپ و فۆکەس سێشن" چەندین مژاری گرنگی هەنووکەیی لە بواری تەندروستی کاریان لەسەردەکرێت. بەگوێرەی ئەنجێندای لووتکەی تەندروستیی کوردستان گرنگترین مژارەکان بریتین لە: - ریفۆرمی سیستەمی تەندروستی - پەیوەندیی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی - مافەکانی نەخۆش - رێککەوتنە نهێنییەکانی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان - نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان - چاودێریی بەرایی تەندروستی - سەلامەتیی خۆراک - دەرمانی قاچاخ و بێ کواڵیتی - رۆڵی میدیا لە هۆشیاریی تەندروستی - گرنگیی داتا تەندروستییەکان - نوێترین تەکنیکەکانی چارەسەری شێرپەنجە - بەڕێوەبردن و لەخۆگرتنی ئاوارەکان - یەکسانی رەگەزیی - تەندروستیی خانمان - کەمکردنەوەی مردنی منداڵان - بەهێزکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی پزیشكی - خێزانی و پزیشكیی فریاکەوتن. زانکۆکانی هارڤەرد، ئۆکسفۆرد لەندەن بەشدارییەکی کارایان هەیە و لەنێو لووتکەکەدا بەشداری پانێڵ و وۆرکشۆپەکان دەکەن. 





ئەم هەواڵە 955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad