English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حه‌داد: له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە
2021-10-05 [12:56 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەموو ئاڕاستەكان بەرەو ئەوەن كە هەڵبژاردن دەكرێت و ئامادەكارییەكان تەواو بوون، بۆیه‌ رۆژی پپنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە و، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەی ماون، دەچنە خولی داهاتووی پەرلەمان.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە پێشتر دراوە و زۆرینەی دەنگی بەدەست هێناوە، رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە 7-10-2021 پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، بە مەرجێك هەڵبژاردن رۆژی 10ی 10ی 2021 بەڕێوە بچێت، كە بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، هیچ دانیشتنێك ناكرێت.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "تا ئێستا هەموو ئاڕاستەكان بەرەو ئەوەن كە هەڵبژاردن دەكرێت و ئامادەكارییەكان تەواو بوون، لەبەر ئەوە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و سیفەتی فەرمیی نامێنێ، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەش كە ماون، دەچنە خولی داهاتوو، ئەوكات پاش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت ئاگاداریان دەكاتەوە لە بوونی ئەو پڕۆژەیاسایانە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن، كە كامەیان زیاتر پێویستە بەپێی بەرنامەی حكوومەت  و هەماهەنگیی نێوان پەرلەمان و حكوومەتی نوێ".

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، بە بەشداریی نزیكەی 25 ملیۆن كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و  سێ هەزار و 249 بەربژێر كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن، لەنێویاندا نۆ كورسییان بۆ پێكهاتەكانە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad