English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنکەیەکی تەندروستی لە ھەولێر کرایەوە
2021-10-06 [02:43 AM]

ZNA- ھەولێر 



بنکەی تەندروستی ئاوێنەی شار، لە گەڕەکی ئاوێنەی شار لە ھەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری ھەولێر و د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر، بنکەی تەندروستی "ئاوێنەی شار" لە گەڕەکی ئاوێنەی شار کرایەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە ڕایگەیاند: بووجەی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی وەزارەتی تەندروستی سنووری پارێزگای ھەولێردا بووە.

ھەروەھا پارێزگاری ھەولێر گوتیشی : جێگای ڕێزە وەزارەتی تەندروستی ھاوکارمانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی لە بواری تەندروستی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad