English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەندێک لە سودەکانی زەردەچەوە
2021-10-07 [10:24 AM]

هەولێر— ZNA


‌ زەردەچەوە یەکێکە لەو ماددانەی کە دژە هەوکردنە و سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت، پێست لە زیپکە و پەڵە پاکدەکاتەوە و ماندووێتی پێست ناهێڵێت. ماڵپەڕی "boldsky" چەند سوودێکی زەردەچەوەی بۆ پێست خستووەتەڕوو، بەمجۆرە: - بەهۆی ئەوەی زەردەچەوە دژە بەکتریایە هەوکردن کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی زیپکە لەسەر پێست، بە تێکەڵکردنی ماست و زەردەچەوەش جگە لە لابردنی زیپکە پێستە مردووەکان لادەبات. - ئەو کەسانەی پێستیان وشکە پێویستە زەردەچەوە لەگەڵ شیر و زەیتی گوێزی هیندی بەکاربهێنن. -تێکەل کردنی زەردە چەوە لەگەل ماست بەسودە بۆ رەشی ژێر چاوەکان و رەونەق دارکردنی پێست. - لەکاتی سووربوونەوەی پێست و سووتانی بەهۆی تیشکی خۆرەوە دەکرێت سوود لە زەردەچەوە و لیمۆ وەربگیرێت، کە دەبێتەهۆی درەوشانەوەی پێست. - بەمەبەستی تازەبوونەوە و جوان دەرکەوتنی پێست زەردەچەوە و ئاوی گوڵ سوودی تەواو دەگەیەنێت بە پێست. - ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە دەتوانن زەردەچەوە و ئالۆڤێرا بەکاربهێنن بۆ شێدارکردنەوە و نەهێشتنی ماندووێتی پێست.





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad