English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی و كۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرا کرا
2021-10-09 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تائێستا 18 کاندید لە سنووری پارێزگای هەولێر سزا دراون و کاندیدێکیش دوورخراوەتەوە، وتیشی، لە 11ی ئەم مانگە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشکرا دەکرێن و رۆژی دواتریش 12ی مانگ ئەنجامەکانی کۆتایی رادەگەیەنرێن.

فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی ژووری لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "بەپێی ئەو خشتەیەی بۆمان دانراوە، لە 11ی مانگ ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنرێن و رۆژی 12ی مانگیش ئەنجامەکانی کۆتایی ئاشکرا دەکرێن".

سەبارەت بە سەرپێچییەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوەدا: "تائێستا 18 کاندید لە سنووری پارێزگای هەولێر سزا دراون و کاندیدێکیش دوورخراوەتەوە".

فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، گوتیشی: "هەر کاندیدێک بانگەشەی هەڵبژاردن رانەگرێت سزاکەیان دەبێتە دوو هیندەی پێشتر دیار کراوە".

راشیگەیاند: "هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە دەنگدانی تایبەت روویاندا لە دەنگدانی گشتی دووبارە نەبنەوە".

باسی له‌وه‌ش كرد، "دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر هاوتا بوون و هیچ جیاوازییەک نەبوو لەنێوان ژماردن بە دەست و ژماردنی ئامێری دەنگدان".

 

K24

 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad