English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە سەرسورهێنەرەکانی هەنار
2021-10-11 [05:48 AM]

هەولێر — ZNA


هەنار میوەیەکی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە و دەتوانیت بە چەندین شێوە بیخۆیت، وەک شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، هاوکات ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە بۆ لەش گرنگە. بەمەبستی بەخشینی زانیاری زیاتر ماڵپەڕی dailymedicalinfo باس لە سوودەکانی هەنار دەکات: 1- هەنار دڵ و خوێنەبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانە رێگە لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەگرێت. 2- یارمەتی راگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات لە لەشدا. 3- توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، هەنار جەستە لە دروستبوونی جۆرەکانی خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت. 4- هەنار کرداری هەرس چالاکدەکات، چونکە رێژەیەکی باش ریشاڵی تێدایە. 5- بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە دژی نەخۆشیەکان، بەتایبەت هەوکردنی ئێسک و جومگەکان. 6- پێست لە چرچبوونی پێش وەخت دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانە و دەیگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات. 7- بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هەنار رێژەی هۆرمۆنی کۆرتیزول کەمدەکاتەوە، کەدەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ و ئارامکردنەوەی دەروون. 8- چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی زەهایمەر، چونکە رێژەی پرۆتینی "ئەمیلوید" کەمدەکاتەوە لە مێشکدا، کە هۆکارە بۆ زەهایمەر. 9- کاریگەری لەسەر لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریای ناودەم هەیە. 10- هەنار دەبێتەهۆی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی، هەربۆیە بۆ هاوسەران بەسوودە. 11- هەنار رێژەی کالۆری زۆرکەمە و ریشاڵی زۆرە، ئەمەس کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری و کەمبوونی کێش هەیە. 12-کاریگەری ئیجابی بۆ ئافرەتانی دووگیان هەیە، چونکە لەدایکبوونی پێش وەخت دوادەخات.





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad