English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنامی: رێژەی كەمی بەشداریكردنی خەڵک لەو هەڵبژاردنە شۆك بوو
2021-10-12 [08:51 AM]

ZNA – هەولێر


بەرنامەی هاریکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یۆنامی پەیامێکی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە .

یۆنامی لە راگەیێندراوێكیدا رایگەیاند: 10ی ئۆکتۆبەر رۆژی هەموو عێراقییەکان بوو، خۆشحاڵن کە تێبینیی ئەوەیان کردووە هەڵبژاردن بەخۆشی بەڕێوەچووە و بەرەوپێشچوونێکی باشی لەڕووی تەکنیکییەوە بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دەڵێت، "کەمیی رێژەی بەشداریی خەڵک لەو هەڵبژاردنە بۆ زۆر خەڵک بێهیواکەربوو."

یۆنامی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گرنگە لە تایبەتمەندیی هەڵبژاردنەکەی 10ی ئۆکتۆبەر تێبگەن کە پێزانین بووە بەو داواکارییەی خەڵکی عێراق دوو ساڵە باسی دەکەن.

رێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، وڵاتان بەر لە هەڵبژاردن و لە رۆژی هەڵبژاردنیشدا لە پاڵ عێراقییەکان بوون و لە رۆژانی داهاتووشدا هەروا دەمێننەوە.

دەستخۆشی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەکات، دەڵێت جێگەی رێز و تەقدیرن بۆ ئەو کارە سەختەی لە رۆژی هەڵبژاردندا کردوویانە، هاوکات دەستخۆشی لە هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش دەکات کە ئەمنییەتی پرۆسەکەیان پاراستووە.

 





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad