English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی بەهێز ، كوردستانی بەهێز یەك ئامانجن ..
2021-10-12 [11:14 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


گەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و قوڵ و مێژووییی بۆ دوێنی و ئەمرٍۆیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتیی بارزانیی بكەین ، هەر له ‌سەرەتای دامەزراندنییەوە ڕۆڵێكی گرنگی بینیوە و هەڵگری شوناسی نەتەوەیی بووە و هەمیشە لە هەوڵی هۆشیاركردنەوەی كوردستانیان و بەدەستهێنانی مافەكانیاندا بووە لە تەواوی پارچەكانی كوردستان، لەو پێناوەشدا بێ ئەوە گوێ بە‌ هیچ شتێك بدات ئامادەی هەموو قوربانییەك بووە. پارتی خاوەنی مێژووی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشكەوتنخواز و چەندین دەستكەوتی گرنگی مێژووییە، هەمیشە هەوڵی بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگیی كورد داوە‌، ئەمەش لە بەرەی كوردستانیدا بەتەواوی ڕەنگی دایەوە ئەو كاتەی سەرۆك بارزانی توانیی دید و سرنجی كۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ یەك ئامانجی دیاریكراو ئاڕاستە بكات، كە ئەویش ڕوووبەڕووبوونەوەی داگیركەری و هەڵگیرساندنی ڕاپەڕینە شكَۆمەندەكەی ساڵی 1991 و دواتریش لەدایكبووونی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم بوو. لە قۆناغی ئێستاشدا پارتی لە ئاستی حكوومەت و پەرلەمان توانیویەتی بنەماكانی دەوڵەتداری بچەسپێنێت و لە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوورییەكی پتەودا جێگەدەستی دیار بێت، هەروەها لە ئاستی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكان هەرێمی كوردستان و بەتایبەت هەولێری پایتەخت بووە بە ناوەندێكی دیپلۆماسی و سیاسیی گرنگ لە ناوچەكەدا و وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی كورد بەهێز بكەن و بەراورد بە ڕابردووو هاتنی شاندەكان زۆر زیاتر بوون، كه ‌ئەمەش بێگومان هەمووی بەرەنجامی ئەو سیاسەتە دروستەیە وا‌ پارتی بە رابەرایەتیی بارزانی بەردەوام هەوڵ و تێكۆشانی بۆ كردووە.پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتای بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستانەوە هەمووكات لە سەنگەری بەرگریكردن له ‌ماف و داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستاندا بووە و، لە هیچ قۆناغێكی مێژوودا پارتی لە میللەتەكەی خۆی دانەبڕاوه و‌ لەو پێناوەشدا به ‌هەزاران قوربانیی داوە، مێژووی پارتی پڕە لە تێكۆشان و بەرخودان، تەنانەت زۆربەی نەیارانی پارتییش ئەم گەواهیدەرەییەی بۆ دەدەن، بۆیە ئێستا بوون و مانەوەی پارتی بووە بە زەروورەتێك بۆ داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد و هەركاتێك پارتی بەهێز بووبێت، توانیومانە دەستكەوتی زیاتر بەدەست بهێنین،هەروەها پارتی یەكێكە لە هێزە هەرە كاریگەرەكانی هەرێمی كوردستان و گۆڕەپانی عێراق و حزبی حوكمڕانی و بەرپرسیاریەتییە و هەڵگری ستراتیژیی نەتەوەیی و نیشتمانییه و دەتوانێت گەشە بكات، له ‌بەغداش توانیویەتی لە سەنگەرێك دژی نەیارەكانیدا بوەستێت و به ‌هەموو توانایەوە كار بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بكات و بەكردەوەش سەلماندویەتی.





ئەم هەواڵە 916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad