English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە پایتەختی سڕبیا کۆبوونەوە
2021-10-12 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵو هاوتا توركیه‌كه‌ی له‌شاری به‌لگراد کۆ بوونەوە.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵو له ‌شاری به‌لگرادی پایته‌ختی سڕبیا و له‌میانه‌ی به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن به‌بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌كه‌ کۆ بوونەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، فوئاد حسێن لەو کۆبوونەوەدا داوایكردوه‌، رێكاره‌كانی گه‌شت كردن له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئاسان بكرێن و ئاسانكاری بكه‌ن بۆ رێگه‌دان به‌ هاوڵاتییانی عێراق كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

شایانی باسە ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن له‌ وڵاتی سڕبیا به‌به‌شداریی چه‌ندین وڵات له‌وانه‌ش عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad