English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ
2021-10-12 [08:04 AM]

ZNA— هەولێر


بەشێکی زۆری کەسەکان دەناڵێنن بەدەست وەرینی قژیانەوە، پێش چارەسرکردنی وەرینی قژ پێویستە بزانین ڕێژەی وەرینی قژەکە سروشتییە یاخود سروشتی نییە، وەرینی قژ بەشێوەیەکی سروشتی لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ تاڵە قژدایە ڕۆژانە، وەینی ناسروشتی ئەو ڕێژەیە تێدەپەڕێنێت لەوکاتەدا پیویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی. نیشانەکانی وەرینی قژی ناسروشتی، وەرینی زیاتر لە ١٠٠ تاڵە قژ، گەشەنەکردنی قژ لەو شوێنانەی وەریوە، گەشەنەکردنی قژ لە بەشی پێشەوەی سەر، تەنکبوونی قژ، وەرینی قژ بەشێوەیەکی زۆر و خێرا. هۆکارەکانی وەرینی قژ: -بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لەکاتی ئاسایی یان لەکاتی دووگیانی و منداڵبوندا هۆکارێکە بۆ وەرینی قژ. -بەکارهێنانی دەرمانی هەندێک نەخۆشی وەک، شێرپەنجە، پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ هۆکارێکی دیکەیە. -کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی پڕۆتین، ئاسن و کانزاکانی دیکەی تێدایە کە ڕێگری لە وەرینی قژ دەکەن. -قەلەقی و پەستانی دەرونی. -کەمی پڕۆتین و خوێن. -هەبوونی کێشە لە غودەی دەرەقیدا. -بەکارهێنانی هەنێک بەرهەم کە زیان بە قژ دەگەیەنن وەک بۆیە. -توشبوون بە نەخۆشی دەردە ڕێوی. -هەبوونی کێشەکانی پێستی سەر وەک کڕێش. چارەسەرەکانی وەرینی قژ، هەندێک لە وەرینەکان پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی و چارەسەرکردنی، هەندێکیش پێویستی بە پزیشک نییە تەنها بە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی چارەسەر دەبێت. چەند پێکهاتەیەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ: -زەیتی نەعناع و زەیتی گوێزی هندی چەند دڵۆپێک زەیتی نەعناع لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە پێستی سەری دەدەیت و بۆ چەند خولەکێک بە سەری پەنجە مەساجی پێدەکەیت و وازیلێدەهێنیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان قژ بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەشۆیت. -شیری گوێزی هندی بە فڵچەیەکی بۆیە شیری گوێزی هندی لە پێستی سەر دەدەیت، قژەکە بە نایلۆنێکی گونجاو دادەپۆشیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دەیکەیت. -شەربەتی پیاز پیازێک بە خەڵاتە ورد دەکەیت، دواتر دەیپاڵێویت ئاوەکەی بە پارچەیەک لۆکە لە پێستی سەر دەدەیت و بۆ چەند خولەکێک مەساجی پێدەکەیت، وازیلێدەهێنیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت. -هێلکە دوو سپێنەی هێلکە تێکەڵ دەکەیت، بە فڵچەیەکی بۆیە لە پێستی سەری دەدەیت، دواتر قژەکە بە نایلۆنی تایبەت دادەپۆشیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دەیکەیت.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad