English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەو چارەسەری کونبوونی پەردەی گوێ
2021-10-13 [01:02 AM]

هەولێر —ZNA


د. عمار محمد صالح پسپۆری قورگ و لوت و گوێ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند ئەم نەخۆشییە دەبێت پشکینی گوێجکە بکات بە بەکار‌هێنانی کەلوپەلی تایبەت وە گرینگترینیان ئامێری (مایکرۆسکۆب). دەست نیشانکردنی کونی پەردەی گوێ بە دوو قۆناغ دەبێت:- - پێویستە پزیشک پشکینی گوێجکە بکات بە بەکار‌هێنانی کەلوپەلی تایبەت وە گرینگترینیان ئامێری (مایکرۆسکۆب)بۆ ئەوەی دەستنیشانکردنی زیان و قەبارەی کونەکە کە دووچاری پەردەی گوێ بووە. - پشکینینی تاقیگەیی بۆ ئەو دەنگ و ماددەنەی کە لێوەی دەردەچێت. چارەسەرکــردنی كون بوونی په‌رده‌ی گوێ :- - چارەسەرکردن پەیوەستە بە هەندێک هۆکار لەوانە قەبارەی کونەکە هەمیشە ئەو کونانەی کە گەورەن زیاتر لە ٣ملم پێویستیان بە دورینەوەی کونەکەیە بە نەشتەرگەری. - ئەگەر کونی پەردەکە بچووک بوو بەخۆی بەبێ نەشتەرگەری چاک دەبێت. - پارێزگاری لە گوێجکە بکڕێت ئەویش بە نەهێشتنی چونەژوورەوەی ئاو لەکاتی مەلەکردن و خۆشوشتن بە دانانی پارچە پەمۆیەکی تەر بە زەیت یان بە فازەلین بۆ ناو گوێ.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad