English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە
2021-10-13 [01:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ ئەوەی بەیەكەوە و بە یەكگرتوویی بچنە بەغدا، بڕیارە لەم رۆژانەدا مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا بڕیار لەبارەی دروستكردنی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بدات.

عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان دوای ھەڵبژاردن دروست بكات، بۆ ئەوەی كورد لە بەغدا یەكڕیز بیت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم رۆژانەدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا لیژنەكە و ئەندامان و سەرۆكی لیژنە دیاری دەكات.

وتیشی، ھەر كارێك پێویست بێت بۆ دوای ھەڵبژاردن، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری لێ دەدرێت و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

عارف روشدی باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان ھەرچەندە كورسیی زۆری ھەیە، بەڵام پێویستە یەكدەنگی و یەكگوتاری ھەبێت و سەرۆكی ھەرێمیش داوا لە ھەموو ئەو لایەنانە دەكات كورسییان ھەیە، بۆ ئەوەی بەیەكەوە و بە یەكگرتوویی بچنە بەغدا.

 





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad