English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: پێویسته‌ رێگاکانی دابینکردنی چەک بۆ ئەفغانستان دابخرێن
2021-10-14 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە میانی حەڤدەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆمەڵەی دەوڵەتە سەربەخۆکاندا وتارێکی پێشکەش کرد، وتی، پێویستە بەزووترین کات رێگاکانی دابینکردنی چەک بۆ تیرۆریستان لە ئەفغانستان دابخرێن.

له‌م وتاره‌دا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، پێویستە رێگری لەو رەوشە مرۆییە بکرێت کە وای کردووە لێشاوی کۆچی پەنابەرانی ئەفغانستان بەرەو ناوەڕاستی ئاسیا زیاد بکات و گوتی: "ئێمە لەوە نیگەرانین کە تیرۆریستان و ئەندامانی گرووپە توندڕەوەکان لەژێر ناوی پەنابەردا دزە بکەنە سنوورەکانی باشوورەوە، پێویستە بەزووترین کات سەرجەم رێگاکانی دابینکردنی چەک بۆ ئەو گرووپ و لایەنانە دابخرێن".

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا کە زیادبوونی هەماهەنگییەکانی کۆمەڵەی دەوڵەتە سەربەخۆکان، رێکخراوی رێککەوتنی ئاشتی گشتگیر و رێکخراوی هاوپەیمانی شانگهای، دەربارەی پرسی ئەفغانستان شتێکی گرنگە، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە مانگی رابردووش لە میانی کۆبوونەوەکانی رێکخراوی رێککەوتنی ئاشتی گشتگیر و رێکخراوی هاوپەیمانی شانگهای لە شاری دووشەنبە پایتەختی تاجیکستان، ئەم بابەتە باس کراوە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە درێژەی گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا بە پاساوی هاوکاریکردنی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، پێشنیازی پێکهێنانی هەماهەنگی ئەمنی دوولایەنەیان کردووە و گوتی: "بێگومان هەموو وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە کە لە چوارچێوەی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیدا سیاسەتێکی دەرەکی سەربەخۆی هەبێت، بەڵام پێویستە هەمیشە بەوردی هەڵسەنگاندن بۆ سوودە راستەقینەکانی ئەم جۆرە پێشنیازانە، کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی هەرێمی و ئەو بوودجانە بکرێت کە بۆیان دیاریی کراوە".

 

AA





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad