English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژەران دەرمانێک تاقیدەکەنەوە کە دەتوانێت گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان رابگرێت
2021-10-16 [02:10 AM]

ZNA— هەولێر


توێژەران دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەی دەرمانێک بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخە سەرسەختەکاندا. پزیشکانی زانکۆی پزیشکی دوبلین سەرقاڵی تاقیکردنەوەی دەرمانی (talazoparib)ن لەسەر چەند تووشبوویەکی شێرپەنجەی مەمک و بۆیان دەرکەوتووە، ئەم دەرمانە رێگە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت. لیۆنی یۆنگ، پرۆفیسۆر و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، دەرمانەکە رێگرە لە دروستبوونی (PARP) بەمەش گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان رادەگرێت. پزیشکانی زانکۆی دوبلین هیواخوازن بتوانن بەم دەرمانە هەموو ئەو تووشبووانەی شێرپەنجەی مەمک چارەسەربکەن کە لە قۆناخە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکەیانن. د. سیمۆن ڤینسێت، بەڕێوەبەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، دەمانەوێت چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ هەموو ئەوانەی شێرپەنجەکەیان لە قۆناخە سەرسەختەکاندایە و بۆ مێشکیان گوازراوەتەوە. ڤینسێت روونیدەکاتەوە، لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا 35 هەزار کەس هەن کە شێرپەنجەی مەمکیان هەیە و لە قۆناخە سەرسەختەکاندان.





ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad