ZNA:هەولێر پسپۆرێكی بواری نه‌وت ئاماژه‌یپێكرد، كه له ماوه‌ی (35 تا40) ساڵی دیكه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ته‌واوی جیهاندا كۆتایی دێت، ته‌نیا له عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دیكه نه‌بێت، كه بۆ ماوه‌ی 4 سه‌ده‌ی دیكه نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌سعود ناجی، پسپۆری بواری نه‌وت رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهان له ماوه‌ی (40) ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، ته‌نیا چوار وڵاتی جیهان نه‌بێت كه له نێویاندا عێراق و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بۆ ماوه‌ی 4 سه‌ده‌ی داهاتوو خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وتن.
راشیگه‌یاند، گاز ده‌بێته جێگره‌وه‌ی نه‌وت له وڵاتانی جیهاندا، بۆ ماوه‌ی 164 ساڵی داهاتوو وڵاتان ده‌توانن له بری نه‌وت به‌رهه‌می بێنن، له‌و كاته‌وه‌ی نه‌وت له ته‌واوی جیهاندا كۆتایی دێت.
ئاماژه‌یپێكرد، ته‌نیا له چوار وڵات (ئێران، عێراق، كوه‌یت و سعوودیه) پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی (4) سه‌ده به‌رده‌وام بێت.
روونیكرده‌وه، دوای هه‌موو وڵاتانی جیهان، عێراق له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌وه‌ستێت، كه خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وته بۆ ماوه‌ی هه‌زاران ساڵی داهاتوو، جیا له‌وه‌ش سعوودیه و فه‌نزوێلا خاوه‌نی یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی نه‌وتن له ئاستی جیهاندا.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كه جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ.
راشیگه‌یاند، به‌ریه‌ككه‌وتن و رێك نه‌بوونی نرخی نه‌وت له جیهاندا، یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه وا ده‌كات سوود له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌رنه‌گیرێت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه رێكخراوی ئۆپیك قسه‌كانی مه‌سعود ناجی پشتڕاستكرده‌وه، كه عێراق خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت كه 40 ساڵی دیكه نه‌وت له جیهان نامێنێت، ئه‌مه زانیاری نادروستن.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |